چیرۆکی فیلمەکە باس لە ئافرەتێک دەکات کە وادەزانێت ژیانێکی هاوسەرگیری کامڵ و بێ کەموکوڕی هەیە، بەڵام هەموو شتێک دەگۆڕێت کاتێک گومانی لادروست دەبێت کە هاوسەرەکەی شتێکی لێ دەشارێتەوە. دوای بەدواداچوون، ڕاستییەکی ترسناک دەدۆزێتەوە؛ هاوسەرەکەی پەیوەندی بە چەندین تاوانی کوشتن و ڕابردوویەکی ڕەشەوە هەیە. ئێستا ئەو دەبێت لەنێوان پاراستنی خۆی و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان یەکێکیان هەڵبژێرێت، لە کاتێکدا هەموو هەنگاوێکی دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی.