ئەم فیلمە تایبەتە - کلیك بکە بۆ چالاککردن
چیرۆکی فیلمەکە: باس لە کچێکی ئەمریکی دەکات بە ناوی (لۆرێلین) کە گۆرانیبێژێکی تازەپێگەیشتووە و دوای ئەوەی تووشی شکانێکی گەورەی سۆزداری دەبێت، بۆ پشوودان و دوورکەوتنەوە لە کێشەکانی، گەشتێکی سێ مانگە دەکات بۆ ئوسترالیا. لەوێ چاوی بە پیاوێکی قۆز و ملیاردێری ئوسترالی دەکەوێت بە ناوی (جاک هێنری ماکلاخلان) کە خاوەنی چەندین ڕەزە ترێ و کارگەی شەرابە. جاک پیاوێکە حەز بە پەیوەندی درێژخایەن و بەستنەوەی سۆزداری ناکات، بۆیە پێشنیارێک دەخاتە بەردەم لۆرێلین؛ کە بۆ ماوەی ئەو سێ مانگەی لە ئوسترالیایە پەیوەندییەکی کورتخایەن و کاتییان هەبێت بەبێ هیچ مەرج و سۆزێک، تەنانەت بەبێ بەکارهێنانی ناوی ڕاستەقینەی خۆیان. لۆرێلین ڕازی دەبێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، ئەو دیوار و یاسایانەی داینابوون دەڕووخێن و بە قووڵی دەکەونە داوی خۆشەویستی یەکترەوە، ئەمەش وایان لێدەکات بڕیارێکی قورس بدەن کاتێک کاتی گەڕانەوەی لۆرێلین بۆ ئەمریکا نزیک دەبێتەوە.
ڕا و بۆچوونی بینەران لەسەر ئەم فیلمە
ڕۆمانسی