چیرۆکی فیلمەکە لە شارۆچکەیەکی هێمندا دەست پێدەکات، کاتێک کچێکی بچووک بە ناوی (گرەیس) پاش ئەوەی دەڕفێندرێت، بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە کێڵگەیەکی چۆڵدا ڕزگاری دەبێت. کچەکە بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەفسەرێکی پۆلیس بە ناوی (جیم) لە دەستی ڕفێنەرەکە ڕزگاری کردووە. بەڵام خاڵە سامناک و شۆکهێنەرەکە ئەوەیە کە ئەو ئەفسەرە تەواوی ساڵێکە گیانی لەدەستداوە!