ئەم فیلمە تایبەتە - کلیك بکە بۆ چالاککردن
چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە گەنجێک دەکات بە ناوی (ئێریک) کە تەواو بێزار بووە لە ژیان و کارەکەی لە شاری مەدرید. بۆ گۆڕینی ژیانی، بڕیار دەدات بانکێک ببڕێت و پارە بدزێت. بەڵام بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاسانی ڕابکات و پۆلیس پێی نەزانێت، فێڵ لە کچێک دەکات بە ناوی (ڤێرا) کە تازە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ناسیوێتی، تاوەکو ئۆتۆمبێلەکەی ئەو کچە وەک ئامرازی هەڵهاتن بەکاربهێنێت. ئێریک وا خۆی نیشان دەدات کە دەیەوێت ڤێرا ببات بۆ گەشتێکی سۆزداری و ڕۆمانسی. کاتێک پێکەوە بەناو وڵاتدا گەشت دەکەن، وردە وردە سنوورەکانی نێوان سەرکێشی، مەترسی، و خۆشەویستی تێکەڵ دەبن. لەم ڕێگەیەدا تووشی چەندین ڕووداوی پێکەنیناوی و چاوەڕواننەکراو دەبن کە تەواوی بەرنامەکانیان دەگۆڕێت.
ڕا و بۆچوونی بینەران لەسەر ئەم فیلمە
ڕۆمانسی